رێنمایی نوێ بۆ ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی ئێران دەکەن
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز ـ
کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر رێنمایی نوێ بۆ ئەو هاوڵاتییانە بڵاودەکاتەوە کە نیازی گەشتکردنیان بۆ ئێران هەیە، بە گوێرەی رێنماییەکانیش پێویستە گەشتیاران کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و بەڵگەنامەی پشکنینی کۆرۆنا (PCR) پێشکەشی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بکەن.
کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە: ئەو گەشتیارانە ئاگادار دەکەینەوە کە خواستی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری ئێرانیان هەیە، پێویستە لە ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یهكهمی 2021ەوە پابەندی بڕیار و رێنماییەکان و پرۆتۆکۆڵی تەندروستیبن، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیهوە دەرچووە.
بە گوێرەی رێنماییەکان، ئەو گەشتییارانەی خواستی سەردانکردنی ئێرانیان هەیە دەبێت لانیکەم دوو هەفتە پێش گەشتکردنیان هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و 96 کاتژمێر پێش گەشتکردنیان پشکنینی کۆرۆنا (PCR) یان کردبێت.
دوێنێش دهروازهی سنووریی حاجی ئۆمهران رایگەیاند، ئهو گهشتیارانهی له دهروازهی سنوریی حاجی ئۆمهرانهوه دهیانهوێت سهردانی ئێران بكهن، دهبێت پشكنینی كۆرۆنا و كارتی وهرگرتنی ڤاكسینیان پێ بێت، ئهگینا له دیوی ئێران رێگهی چونه ناوهوهیان پێ نادرێت.
AM:10:49:23/10/2021
ئهم بابهته 2088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت