له ماوهی مانگێكدا حهوت مێرمنداڵ له رۆژههڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
لە ماوەی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا حهوت مێرمنداڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 20 و 21ی تشرینی یهكهم، دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی مەتین عوسمانی تەمەن 14 ساڵ خەڵکی ئورمیە و ماشاڵڵا ئازەرەخش تەمەن 18 ساڵ خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی كۆمهڵایهتییهوه کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشاڵڵا ئازەرەخش لە رێگای بەکارهێنانی چەک و مەتین عوسمانی لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم حهوت مێرمنداڵی ژێر 18 ساڵ کە پێنج کەسیان کچ بوون لە شارەکانی کرماشان، سنە، نەغەدە دوو حاڵەت، ئورمیە دوو حاڵەت و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
AM:08:38:23/10/2021
ئهم بابهته 2320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت