تەندروستی بەریتانیا: ترسمان لە سەپاندنەوەی کەرەنتینەی گشتی هەیە

‌بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا

وێستگە نیوز_

وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، توشبوونی خەڵك ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و ئەگەری هەیە رێژەكە بگاتە 100 هەزار  توشبوو لە ڕۆژێكدا. دەشڵێت، ترسمان هەیە لە ناچاركردنی بە ڕاگەیاندنی كەرەنتینە.


لە ئامارێکیدا، حكومەتی بەریتانیا توشبوونی 50 هەزار كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دوای مانگی تەموزەوە ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی داوایەكی زۆر كرابوو بۆ دەستپێكردنەوەی كەرەنتینە لە سەرانسەری وڵات و حكومەتیش نەیدەویست جێبەجێی بكات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەت تەندروستی بەریتانیا، سەدا 79ی دانیشتوانی بەریتانیا كە تەمەنیان لە 12 ساڵ بۆ سەرەوەیە هەردوو بڕەكەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە و بەهۆیەوە لە هەندێك ناوچە تووشبوون بەڤایرۆسەكە كەمبۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە. ساجد جاوید وەزیری تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ترسمان هەیە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دووبارە گرتنەوەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی وەك بەناچاركردنی بەستنی دەمامك لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكاندا و ڕاگەیاندنی كەرەنتینە.

ئاماژەی بەوەشكرد، توشبوونی خەڵك ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و ئەگەری هەیە رێژەكە بگاتە 100 هەزار  توشبوو لە ڕۆژێكدا.


AM:10:57:22/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو