پەرلەمانتارێکی سەرکەوتوو: سەرۆکی دەسەڵاتی دادی عێراق داوایەکی ڕەتکردۆتەوە

‌فایەق زێدان

وێستگە نیوز_

پەرلەمانتارێکی سەرکەوتوو لە هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، "فایەق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری عێراق، پۆزشی هێناوەتەوە کاتێک شیعە هاوپەیمانەکانی دەرەوەی سەدر، داوای خۆ كاندیدکردنیان لێکردووە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی".


مشعان جبوری پەرلەمانتاری سەرکەوتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانی عەزم لە تویتێکدا لە ئەژماری خۆی نوسیویەتی، " لایەنە شیعییەكانی دەرەوەی لیستەکەی سەدر هەوڵیان داوە متمانە بە فایەق زێدانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری بكەن خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكایەتی وەزیران بەڵام ناوبراوو پۆزشی هێناوەتەوە".
   
ئەوەشی نوسیوە، "فایەق زێدان وتویەتی سوپاسی ئەو متمانەیەتان دەكەم بەڵام من ئەم داوایە ڕەت دەكەمەوە". فایەق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە پێكهاتەی شیعەیە و بە یەکێک لە کاندیدە خواستراوەکانی موقتەدا سەدر دەدەنرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرای عێراق.


AM:09:48:22/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت