ماڵپەری تایمز: ئیسرائیل ئاماده‌كاری دەکات بۆ لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران
وێستگە نیوز_
ماڵپەرێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستیانكرده‌وه به مه‌شق و راهێنان بۆ ئاماده‌كاری لێدانی گورزێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر پێگه ناوكییه‌كانی ئێران.
ماڵپه‌ڕی زە تایمز ئۆف ئیسرائیل، لە هەواڵێکدا رایگه‌یاندووە، ئه‌فیف كوخافی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئیسرائیل فه‌رمانیكردووه كه ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه بۆ لێدانی گورزێكی سه‌ربازی له دژی ئێران، كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و ئاماده‌كارییانه وه‌ستاون.
راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌وه دێت، كه تاران ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناوكی وڵاته‌كه‌ی، له پێناو ده‌ستكه‌وتنی رێكه‌وتنێكی نوێ.
روونیكرده‌وه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانن كه پێویسته پلانێكی سه‌ربازی ئاماده بێت، بۆ كاتی هه‌ره‌سی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، چونكه ئه‌سته‌مه ئێران بێ بژارده‌ی سه‌ربازیبگه‌ڕێته‌وه بۆ گفتوگۆكان.
AM:08:56:22/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت