جۆرێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو دەدۆزرێتەوە؛ زانیاری لەبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەرپرسانی تەندروستی روسیا رایدەگەیەنن، تیمەکانیان لەئەنجامی پشکنین و دیاریکردنی جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا ژمارەیەک توشبویان دەستنیشان کردوە کە توشی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی AY.4.2 بون کە یەکێکە لەگۆڕاوەکانی دەلتا کۆرۆنا، بۆیە هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم جۆرە گۆڕاوە بەجیهاندا بڵاوببێتەوە.
کامل حافوز، سەرۆکی بەشی توێژینەوەی نەخۆشییەکان لە دەستەی پاراستنی بەکارهێنەر لەروسیا رایگەیاند، ئەگەری بڵاوبونەوەی جۆرێکی دیکەی گۆڕاوی کۆرۆنا بەناوی AY.4.2 لەڕوسیا و جیهان بونی هەیە، بەدوریش نازانرێت بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە گۆڕاوەی دەلتا کۆرۆنا ببێتەهۆی بەرزبونەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا لەبڵاوبونەوەدا ڤایرۆسێکی چالاکە و جیاوازە لەجۆرە گۆڕاوەکانی دیکە، ئەم تایبەتمەندییەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا. بەتایبەت کە جۆرە گۆڕاوەکە بەڕێژەی 10-15% توانای بڵاوبونەوەی زیاترە.
PM:11:08:21/10/2021
ئهم بابهته 3324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت