بایدن له مووشەکە نوێیەکەی چین نیگه‌رانه
فۆتۆ: گێتی
وێستگە نیوز -
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە مووشەکەکانی چین دەردەبڕیت کە لە دەنگ خێراترن، ئەوەش دوای ئەوەی چەند راپۆرتێکی هەواڵ لەسەر تاقیکردنەوەی پەکین لە سەر مووشەکی خێراتر لە دەنگ بڵاوکرایەوە کە توانای هەڵگرتنی چەکی ناو‌کی هەیە.
بایدەن، پێش ئه‌وه‌ی به فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌و پێنسلڤانیا به‌ڕێ بكه‌وێت، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه كه به‌ڵێ ئه‌و نیگه‌رانه لە مووشەکەکانی چین.
مووشەکەکانی چین لە چینەکانی بەرگە هەوای سەرەوە پێنج جار خێراتر لە خێرایی دەنگ دەروات، کە نزیکەی شه‌ش هه‌زار و 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا راپۆرتێکی فاینانشاڵ تایمز-ی ره‌تكرده‌وه كه باسی له‌وه‌كردبوو، چین لە مانگی ئابدا چەکێکی تاقی کردوەته‌وە لە بۆشایی ئاسماندا و بە دەوری زەویدا رۆیشت بێت پێش ئەوەی بەرەو ئامانجە بێسەروشوێنەکەی بڕوات.
AM:10:18:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت