دایکێک دوای لەسێدارەدانی دوو کوڕی جەلتە لێی دا و گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز- 

دایکێکی خەڵکی ڕامهورمز سەر بە پارێزگای خوزستان دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەدانی دوو کورەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە، جەڵتە لێیداوە و گیانی لە دەست داوە و دوای ئەوەش شەڕ لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەکان دروست بووە و چەند کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستگیرکراون کراون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ىڵاوکردەووە،  بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021، سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی ڕامهورمز بە ناوەکانی عەلی محەمەد محەمەدی تەمەن 45 ساڵ و ئیسلام محەمەدی تەمەن 28 ساڵ کە دوو برای لوڕ بوون لە بەندیخانەی سپیداری شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خوزستان جێبەجێ کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''دوای جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە دایکیان لەپێش بەندیخانە جەڵتە لێی داوە و دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.''

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ئەو دوو برایە لەگەڵ دەیان هاووڵاتیی دیکە لە گوندی ''پەتک جەلالی'' ڕامهورمز و لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو هۆزی محەمەدی و محەمەد موسایی دەستبەسەر کراون کە لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانەدا لانیکەم 23 کەس کوژران.''

باسلەوەشکراوە، ''دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە تێکهەڵچوون لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک هاتووەتە ئاراوە و لانیکەم ٥ کەس بریندار بوون و دەیان کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون. ئینتەرنێتی ڕامهۆرمز لەئێستا پچڕاوە و شار بەتەواوەتی میلیتاریزە کراوە.''


PM:12:59:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو