ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەسەر مووچە


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، 

باسلەوەشکراوە، ئەو خانەنشینانە کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر بۆ خەرج کراوە. 


AM:10:57:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 31248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو