دوو تهقینهوه له دیمهشقی پایتهختی سوریا روویاندا
دیمەنێکی شوێنی یەکێک لە تەقینەوەکان - فۆتۆ: ئاژانسی سانا
وێستگه نیوز ـ
ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک پردی سەرۆک لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە دوو بۆمبی چێنراو بە پاسێکی سەربازیدا تەقیونەتەوە و بەھۆیەوە 13 کەس کوژراون و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا ئاماژەی بەوەداوە، تەقینەوەکە دوو تەقینەوەبووە و پاسێکی سەربازی بە ئامانج گرتووە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی تێپەڕبوونی پاسێکی سەربازیدا لە نزیک پەردی سەرۆک دوو بۆمبی چێنراو بە پاسەکەدا تەقیونەتەوە.
دەشڵێت، بەھۆی رووداوەکە 13 کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکرد، توانراوە لە شوینی رووداوەکە بۆمبی سێیەم پوچەڵ بکرێتەوە.
AM:08:29:20/10/2021
ئهم بابهته 2236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت