به‌ڤیدیۆ..دزێك مۆبایلی رۆژنامه‌نوسێكی برد كه له په‌خشی راسته‌وخۆدا بوو
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌نوسێكی میسری به‌ناوی مه‌حمود راغب به مۆبایله‌كه‌ی له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا بوو بۆ روماڵكردنی هه‌واڵی رودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی قاهیره‌ی پایته‌خت هه‌ستیان پێ كردبوو.
به‌ڵام رۆژنامه‌نوسه‌كه توشی شۆك بوو كاتێك له‌پڕ مۆبایله‌كه‌ی لێ دزرا و هێشتا لایڤه‌كه‌شی كۆتایی پێ نه‌هاتبوو.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه بوو كه دزه‌كه‌ش هه‌ستی به‌وه نه‌كرد هێشتا مۆبایله‌كه لایڤ ده‌كات كاتێك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌ی داینابوو، بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت، روخساری پیشانی ده‌یان هه‌زار كه‌س دا كه ڤیدیۆ و لایڤه‌كه‌یان بینیووه.
PM:05:34:19/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت