زاڵمای خەلیل زاد دەستی لەکارکێشایەوە

‌زاڵمای خەلیل زاد

وێستگه‌ نیوز ـ
زاڵمای خەلیل زاد، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستی لەکارکێشایەوە.


بەهۆی شکستەکانی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەفغانستان، زاڵمای خەلیل زاد، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستی لەکارکێشایەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند: تۆماس ویست، لە شوێنی جەلیل زاد دەبێتە نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری ئەفغانستان.

زاڵمای خەلیل زاد، لە ساڵی 2018ـەوە لەلایەن ترەمپ کرایە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان و پێشتریش باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە کابول و بەغدا.


AM:10:58:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت