نرخی نەوت لەبەرزترین ئاستدا جێگیربووە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت لەبازارەکانی وزە لەجیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی چەند ساڵی رابردودا و نرخی ههر بهرمیلێك نهوتی برێنت بهڕێژهی 0.20 دۆلار بهرزبونهوهی بهخۆیهوه بینی و گهیشته 84.53 دۆلار و بهرمیلێك نهوتی تهكساسیش به 82.74 دۆلار مامهڵهی پێوهكرا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی چەند ساڵی رابردودا، کرانەوەی زیاتری بازارەکانی جیهان لەئەنجامی کەمبونەوەی ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا و زیاتربونی خواست لەسەر بەکارهێنانی سوتەمەنی لەکارگەکان وەک دو سەرەکیترین هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت ناودەبرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها بەهۆی بونی پێشمەرجی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و زیادبونی خواست لەسەر نەوت کە هاوکاتە لەگەڵ بوژانەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکان، هەروەها کەمبونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەناوچەی باکور بەهۆی هاتنی وەرزی زستان دو هۆکاری دیکەی بەرزبونەوەی بەهای نەوتن.
AM:08:36:19/10/2021
ئهم بابهته 2524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت