كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق؟
سه‌در رێگه ده‌دات كازمی پۆسته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه؟
وێستگه نیوزـ
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن كه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه، ئاسان نییه، ئه‌م پۆسته له‌ناو شیعه‌كان ته‌وافوقییه ، با موقته‌دا سه‌دریش براوه‌ی یه‌كه‌م بێت، هه‌ولێریش یاریزانێكی سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانه‌كه‌یه و زۆر جار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشوازی له كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات.
سایتی (ده‌ره‌ج) له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كان و ئه‌و به‌شدارییه كه‌مه‌ی هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا، ره‌وتی سه‌در به رابه‌رایه‌تیی موقته‌اد سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوای ئه‌ویش كوتله‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مان و پاشان نوری مالیكی و ئینجا پارتی دیموكراتی كوردستان و دوای ئه‌ویش ره‌وتی عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تیی خه‌میس خه‌نجه‌ر و دواجار چه‌ند لیستێكی بچوكی سه‌ربه‌خۆكان.
ناجی عنزی، سیاسه‌تمه‌تداری عێراق كه له به‌ریتانیا ده‌ژی، پێی وایه به‌هۆی به‌ڵێنه درۆكانه‌وه، رێژه‌ی به‌شداری كه‌مبوو و ده‌ڵێت "هه‌مان روخسار هاتنه‌وه ناو هه‌ڵبژاردن به‌بێ روخسارێكی نوێ".
كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیر؟
موقته‌دا سه‌در چه‌ندین جار له تویته‌ر وتویه‌تی كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌ت بۆ سه‌درییه‌كانه، له‌وكاته‌شه‌وه ناوی چه‌ند كه‌سێك ده‌هێنرێت، له‌وانه" جه‌عفه‌ر سه‌در، باڵیۆزی ئێستای عێراق له به‌ریتانیا و نه‌سار روبه‌یعی، سه‌ركرده‌ی هێڵی یه‌كه‌می سه‌در و وه‌زیری كار له ولایه‌تی دووه‌می نوری مالیكی و حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می پێشوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئینجا دیارترین ناو كه بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكرێت، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری ئێستای عێراقه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ره‌وتی سه‌در ئه‌و ناوانه‌یان بۆ دوو كه‌س كورت كردوته‌وه و ده‌ڵێن كه جه‌عغه‌ر سه‌در و كازمی زۆرترین چانسیان هه‌یه ببنه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در.
حكومه‌تی سه‌درییه‌كان
به‌ڵام محه‌مه‌د باسم، رۆژنامه‌نوسی عێراقی پێی وایه كه كه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه، ئاسان نییه، ئه‌م پۆسته له‌ناو شیعه‌كان ته‌وافوقییه ، با موقته‌دا سه‌دریش براوه‌ی یه‌كه‌م بێت، هیچ ره‌وتێكی براوه‌ش توانا ئه‌وه‌ی نییه به ته‌ها خۆی پێكهێنانی حكومه‌ت یه‌كلایی بكاته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كه حكومه‌ت به رازیكردنی یه‌كتر و به ته‌وافوق به هه‌مان ریتمه كۆنه‌كه بێته‌كایه‌وه و دووریش نییه مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه به‌نهێنی قسه‌ی تیا بكات و شیعه‌كان رازی بكات.
لایه‌نه عێراقییه‌كان دێن بۆ هه‌ولێر
راپۆرته‌كه به‌پێی لێدوانی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت كه هه‌ولێر، وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، یاریزانێكی سه‌ره‌كییه له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا و زۆرجار حزبه سیاسییه‌كان بۆ گفتوگۆی تایبه‌ت به حكومه‌ت په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت به سایتی (ده‌ره‌ج)ی راگه‌یاندوه "حزبه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن دێنه هه‌ولێر بۆ رێككه‌وتن و ته‌وافوق و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌م مه‌رجه‌ی زامنی پشكی كورد له پۆستی سه‌رۆك كۆمار و دوو وه‌زاره‌ت بكرێت كه یه‌كێكیان سیادی بێت و ئه‌وی دیكه‌ش دیارایی یان ده‌ره‌وه جگه‌له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه".
PM:11:27:18/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 8360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت