وه‌زیرێكی پێشووی ئه‌مریكا به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
كۆڵن پاوڵ
وێستگه نیوز ـ
كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە كۆڵن پاوڵ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
کۆڵن پاوڵ، سیاسەتمەداری ئەمریکی و جەنەراڵێکی خانەنشینی خاوەن چوار ئەستێرە بوو لە سوپای ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لەدایک و باوکێکی بەرەچەڵەک ئەفریقی لەدایک بووە و لە کاروانی سەربازیی خۆیدا وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و فەرماندەی سوپای ئەمریکی و سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپا، کاری کردووە و لەساڵانی (2001-2005) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە و خاوەنی سێ کچ و سێ کوڕە.
PM:03:19:18/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت