وەزارەتێک هەزار کەسی بەم ناونیشانە دامەزراند
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی کارو كاروباری عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 25 هەزار کەس بەمەبەستی دامەزراندن داوایان پێشکەشکردبوو لەو ژمارەیە بەگوێرەی تێکڕای نمرە و ساڵی دەرچوون و پسپۆڕی و باری کۆمەڵایەتی و ژمارەی منداڵ و کۆلیژی حکومی یان ئەهلی هەزار کەس وەک توێژەری کۆمەڵایەتی دامەزراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یهكهمی 2021، عادل رکابی وەزیری کارو كاروباری عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: هەزار کەس بە ناونیشانی توێژەری کۆمەڵاتی و بەشێوەی گرێبەست دامەزراون.
ئاماژەی بەوەشدا، یاسای بودجەی 2021 رێگەی داوە بەشێوەی گرێبەست و بۆ ماوەی یەک ساڵ هەزار توێژەری کۆمەڵایەتی دابمەزرێنرێن بە ئامانجی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لە ئامادەییەکان و ناوەندییەکاندا هەن.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێشتر لە ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی وەزارەت مەرجەکانی دامەزراندن و پێوەرەکان ئاشکرا کران و دوابەدوای ئەوە زیاتر لە 25 هەزار کەس داوای دامەزراندنیان کردووە.
دەشڵێت، لەو ژمارەیە هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و پێوەرەکانیش بۆ دامەزراندن بریتی بوون لە تێکڕای نمرە و ساڵی دەرچوون و پسپۆڕی و باری کۆمەڵایەتی و ژمارەی منداڵ و کۆلیژی حکومی یان ئەهلی.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هەرکەسێک ناوی لە ناو لیستی دامەزرێنراوەکاندا نییە دەتوانێت لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ پەڵپ بگرێت و رەوانەی وەزارەتی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان خوێندن تەواو دەکەن و بەشێکی زۆریشیان نە لەکەرتی گشتی و نە لەکەرتی تایبەتدا دەرفەتی کارکردنیان بۆ ناڕەخسێت، ئەمەش نیگەرانیی گەنجان و چین و توێژە جیاوازەکانی بەدوادا هاتووە.
PM:03:15:18/10/2021
ئهم بابهته 25264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت