پۆلیسی راپه‌ڕین: ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێت خۆی هه‌ڵواسیوه
وێستگه نیوزـ
ژنێك له قه‌زی رانیه له‌رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه خۆی خنكاند، ئه‌مه به وته‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین كه له كه‌سوكاره‌كه‌ی وه‌رگرتوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ژنه‌كه داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌ویش پێی وتوه كه تا به‌هاری داهاتوو چاوه‌ڕێ بكات، ئینجا ده‌ڕۆن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێك بەناوی ( د، ٲ، م ) لە دایکبووی ساڵی 2001 كه پیشەد ژنی ماڵه‌وه بووه و دانیشتووی قه‌زای ڕانیە / گەڕەکی ڕاپەڕین بووه، گەیەندراوه‌ته نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت كه شوێنەواری پەت بە ملی ژنه‌كەوە دیار بووه‌و کەسوکاره‌كه‌شی بۆ پۆلیسیان ئاشكراكردوه كه ژنه‌كه لەماڵی خۆیان بە پەت خۆی هەڵواسیوە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ده‌ڵێت كه دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، تەرمی ژنه‌كه ڕادەستی کەسوکاری کراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە ئاماده‌كراوه و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه نیوز له سنوری راپه‌ڕین، ژنه‌كه منداڵی نییە و هۆکاری خۆخنکاندنەكه‌شی ئەوەبووە کە داوای لە هاوسەرەکەی کردووە بڕۆنە دەرەوەی وڵات، هاوسەرەکەشی پێی وتوە تا وه‌رزی بەهاری داهاتوو بوەستێ ئینجا دەڕۆن، به‌ڵام وادیاره ژنه‌كه نه‌یتوانیوه چاوه‌ڕوان بێت و دواجار كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
PM:09:13:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت