نرخی نه‌وت دابه‌زی


وێستگە نیوز ـ
​ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 79 سەنته‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌  بە 82 دۆلار و 83 سەنت بوو.


هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 76 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت، كه‌ دوێنێ بە 79 دۆلار و 19 سه‌نت بوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.


AM:08:23:07/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت