بۆیەکەمجار دادگای ئیسرائیل بڕیارێکی لەبارەی مزگەوتی ئەقسا دەرکرد

‌ مزگەوتی ئەقسا

وێستگەنیوز-

دادگای ئیسرائیل رایگەیاند، لەمەودوا جووەکانیش لەناو مزگەوتی ئەقسادا و بەشێوەیەکی بێدەنگ دەتوانن نوێژ و پەرستشە ئاینییەکانیان ئەنجام بدەن و ئەو کارەیان وەک پێچەوانەی یاسا بۆ هەژمار ناکرێت.

دادگای ئیسرائیل لەبڕیارەکەیدا کە سەبارەت بە باوەڕدارێکی جووەکان دەریکردووە ئاماژەی بەوەشداوە، بوونی باوەڕدارانی جووەکان لەناو  مزگەوتی ئەقسادا وەک تاوان هەژمار ناکرێت، ئەگەر بەشێوەیەکی بێدەنگ ئەرکە ئاینییەکانیان ئەنجام بدەن.

بڕیارەکەی دادگا دوای ئەوەهات حاخامێکی جووەکان بەناوی ئارییە لیبۆ لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە  رێگری لێکرا بچێتە ناو مزگەوتی ئەقسا بەهۆکاری ئەوەی پێشووتر نوێژی لەناو مزگەوتەکەدا کردووە، دادگای ئیسرائیل دەڵێت، "سەردانیکردنی ئەقسا کارێکی بنەڕەتی و گرنگی باوەڕدارانی جووەکانە".

هاوکات پارێزەری ئارییە لیبۆ ئاماژەی بەوەکردوە، رێکارەکانی پۆلیس بەرامبەر هاوڵاتیانی جوو کە سەردانی مزگەوتی ئەقسا دەکەن "کارێکی نایاساییە و پێچەوانەی ئازادییە بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤە".


PM:09:01:06/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت