چەند کۆچبەرێکی کورد لە وڵاتی لیبیا وڵاتە گیریان خواردووە
وێستگه نیوز ـ
شەپۆلەکانی دەریا رێڕەوی کۆچی چەند کۆچبەرێکی کورد دەگۆڕێت و لەبری گەیاندنیان بە وڵاتی ئیتاڵیا لە وڵاتی لیبیا دەگیرسێنەوە و لەئێستادا داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
به گوێرهی زانیارییه میدیاییهكان، "ئەو چەند کۆچبەرە کوردە بەنیازبوون لە کەناراوەکانی تورکیاوە بەڕێ بکەون بۆ وڵاتی ئیتاڵیا، بەڵام شەپۆلی دەریا رێڕەوی کۆچەکەیان دەگۆڕێت و لە وڵاتی لیبیا دەگیرسێنەوە".
باوکی یەکێک لە کۆچبەرەکان هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتهوە و ئاماژەی بەوە کردوه: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کوڕەکەی پەیوەندی پێوە کردووە و وتویەتی، ئێمە سەلامەتین بەهۆی شەپۆلێکی زۆری دەریاوە رێگامان لێ هەڵە بوو و لە ئێستادا لەوڵاتی لیبیا گیرساوینەتەوە".
وتیشی: "لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە لە ئەستەنبوڵەوە بەڕێکەوتووین و دوای حهوت رۆژ لە وڵاتی لیبیا گیرساینەوە".
AM:09:22:27/09/2021
ئهم بابهته 2736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت