رۆژهەلاتی کوردستان.. پیاوێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ركچێكی 10 ساڵان
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
به پێی هه‌واڵی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، پیاوێکی خەڵکی پاوە له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەستدرێژیی سێكسی کردووەتە سەر کچێکی ته‌مه‌ن 10 ساڵان کە هاوڕێی منداڵەکەی بووە و ئەو کچەش باری دەروونی ناجێگیرە.
رێكخراوه‌كه بڵاویكردووه: رۆژی دووشەممە 20ی ئه‌یلوولی 2021، کچێکی تەمەن 10 ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی 43 ساڵانه‌وه بە ناوی دەستدرێژی سێكسی کراوەتە سەر.
بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە بوون و هاوتەمەنی کچی ئه‌و پیاوه بووە و بنەماڵەکانیان هاتوچۆیان پێکەوە هەبووە.
ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كچه منداڵه هەمان رۆژ لەلایەن هێزە ئه‌منییەکانه‌وه دەستبەسەر كراوه و بۆ دەستبەسەرگەی دێزڵ‌ئاوای کرماشان گوازراوەتەوە، دوێنێ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی دادگای ناوبراو لە شاری پاوە بەڕێوە چووە.
سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە، کە ئەو کچە 10 ساڵانە کە دەستدرێژی سێكسی کراوەتە سەر ئێستا لە ماڵی باوکی و بە بێ دابینكردنی خزمەگوزاری راوێژکاری راگیراوە و باری دەروونی ناجێگیره.
AM:08:46:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت