نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگە نیوز ـ
​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلوولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و 27 سەنتە.



هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەهای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی 2018 تۆمارکرا کە 76 دۆلار و 41 سەنت بوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.


AM:08:22:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت