قادر حه‌مه‌جان: دەبێت ململانێکانمان لە بەغدا بێت و لە ناوخۆ خەریکی خزمەتگوزاری بین


وێستگه‌ نیوز ـ
قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، "دەبێت شەڕی گەورە بکەین لە بەغدا تا مافەکانی گەلی کوردستان بەدەستبهێنن و کێبڕکێ حزبییەکانمان لە کوردستان بکەین، ئەویش بەپێشکەشکردنی باشترین بەرنامە تا کۆمەڵگای کوردەواری بەرەو مەدەنییەت ببەین".


به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی گوندی قەرەگۆلی کرد و جەختیکردەوە کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا نەیتوانیوە لە ئاستی ئەو قوربانیدانەی خەڵکی ناوچەکەدا بێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات و ئاوەدانی پێویست بەو ناوچانە بگەیەنێت و گرنگی زیاتر بە گوندەکان و گوندنیشنان بدرێت.

وتیشی: "لە ئێستادا تەنها چارەسەری گەلی کوردستان ئەوەیە لە بەغدا شەڕی مافەکانیان بکەن و هەنگاوەکان چڕبکرێکەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بودجەی شایستەی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنرێت، بەڵام دەبێت لە کوردستانیش ئەو پارەیە بۆ فەرمانبەر و خانەنشینان و هاوڵاتیان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتر سەرفبکرێت نەک تەنها دەستە و تاقم و گروپێکی پێ دەوڵەمەند بێت".

لە کۆتایی قسەکانیشدا قادر حەمەجان جەختیکردەوە کە "کانیدەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی شایستەی متمانەی خەڵکی کوردستانن، چونکە دیدگایەکی نیشتیمانییان هەیە و لە بەغداد دەتوانن بە سیاسەتێکی دروست مافەکانی هاوڵاتیانی کوردستان بەدەستبهێنن، بەڵام کاندیدەکانیش دەبێت زیاتر خۆیان ماندوو بکەن، چونکە سات بەسات کارکردن لە عێراقدا و ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی کوردستان زیاتر دەکرێت".


PM:11:08:26/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو