هاوپەیمانی فەتح: دەبێت بەشدارانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دادگایی بکرێن

‌هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح

وێستگە نیوز_

هاوپەیمانی فەتح لە بەیانێکدا داوادەکات، بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر لە دادگایەکی نیشتمانی-دا دادگایی بکرێن و قورسترین سزا بدرێن.


ئەمرۆ شەممە 25ی ئەیلوول 2021، لە بەیانێکدا هاوپەیمانی فەتح لەسەر کۆبوونەوەی ژمارەیەک هۆزی عەشائیری عەرەب لە هەولێر بەیانێکی بڵاوکردەوە.

هاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن هادی عامری سەرکردەی دیاری شیعە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئاماژە بەوەدەکات،  کە سەرجەم بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی هەولێر دەبێت لە دادگایەکی نیشتمانیدا داداگای بکرێن و قورسترین سزا بدرێن.

ئەمرۆ شەممە، حکومەتی‌ عیراق، راگەیەندراوێکی‌ لەبارەی‌ ئەنجامدانی‌ کۆبوونەوەیەک لە شاری‌ هەولێر بڵاوکردەوە کە تیایدا چەند کەسایەتییەک داوای‌ ئاسایکردنەوەی‌ پەیوەندییەکانی‌ عیراقیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکرد، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت کە ئەوان ئاگاداری کۆبوونەوەکە نین و رێکاری پێویست لەو بارەوە دەگرنەبەر.

لە راگەیەندراوەکەدا حکومەتی‌ عیراق ئەو کۆبوونەوەیە بە نایاسایی‌ ناودەبات و ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوەکە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی‌ عەشائیری‌ عیراقی‌ دانیشتووی‌ شاری‌ هەولێر لە هەرێمی‌ کوردستان ئەنجامدراوە.


PM:03:40:25/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 4288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت