عەلی قەرەداغی: پێویستە موسڵمانان لەسەر براکانیان لەهیندستان بێنەدەنگ

‌د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان

وێستگەنیوز-

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان رایگەیاند، موسڵمانانی هیندستان ستەمیان بەرامبەر دەکرێت و رووبەڕووی "دەستدرێژ و توانەوە" بوونەتەوە، بۆیە هەموو موسڵمانان بۆ رێگریکردن لەوەی بەسەریان دێت، دەبێت ئەرکی سەرشانیان بەرامبەر براکانیان جێبەجێ بکەن.

د. عەلی قەرەداغی لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە هەموو موسڵمانان لە سیاسەتمەداران، زانایان، ڕۆشنبیران و ئەوانی دیکەش، هەموو رێگەیەکی شەرعی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو رووداوانەی کە بەسەر براکانماندا دێت لە هیندستان ".

باسی لەوەشکردوە، "پێویستە سەرجەم موسڵمانان ئەرکی سەرشانی خۆیان بەرامبەر براکانیان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنیان، هەروەها دەبێت رێگری لە دەستدرێژ و توانەوەیان بکەین."

پەیڕەوکارانی ئاینی ئیسلام لەهیندستان کەمینەیەکی ئاینین و 10%ی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن، لەچەند رۆژی رابردودا ڤیدیۆی ژمارەیەک موسڵمان بڵاوکرایەوە کە رووبەڕووی لێدان بوونەتەوە، هەروەها پرسی بێبەشکردنی بەشێک لە موسڵمانانی هیندستان و پێنەدانی ناسنامەی نیشتیمانی بەهۆکاری ئەوەی لە بنەڕەتدا دانیشتووی ئەو وڵاتە نین، گرفتێکی دیکەیە کە موسڵمانانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی بونەتەوە.


PM:08:26:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو