بایدن: دەبێت جیهان خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتایەکی نوێ ئامادە بکات

‌جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە جیهان هەوڵەکانی بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤایەتی یەکبخات تا بتوانن  بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوتووبن، بەپێچەوانەوە ئەگەر سود لە دەرفەت و هاوکارییەکان وەرنەگیرێن مەترسییەکان زیاتر دەبێت، بۆیە لەئێستاداوە دەبێت جیهان خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتایەکی نوێ ئامادە بکات.

جۆ بایدن لەوتارێکدا کە لە 76هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشکی کرد ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت بجەنگین بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی و بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوتووبین، هەروەها سەرجەم هەوڵەکان یەکبخەین بۆ ئەوەی هیچ پەتایەکی دیکە رووبەڕوومان نەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد، "هەروەها پێویستە سود لە هۆکار و زانیارییەکانی بەردەستمان وەربگرین و ئامادەکاری بکەین بۆ جۆر و ڤایرۆسە گۆڕاوەکان کە بەشێوەیەکی نوێ بڵاودەبنەوە، چونکە مەترسییەکانیان زیاترە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕو، باوەڕی تەواویان هەیە کە قەیرانەکان لەگەڵ خۆیاندا چەندین دەرفەتیشیان لەگەڵدایە کە دەتوانرێت بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی سودیان لێوەربگیرێت.


PM:07:46:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 5976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت