عێراق و فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌كارى بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌یەک دەکەن

‌ئاڵای وڵاتی عێراق و فەڕەنسا

وێستگە نیوز_

لە بەغداد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق و  باڵیۆزى نوێى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، ئاماده‌كاریەکانی واژۆكردنى یاداشنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.

ئاژانسی واع-ی سەر بە حکومەتی عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق-ی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوەکراوە،"فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، له‌گەڵ ئیریك شۆفالیه باڵیۆزى نوێى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق و شاندێک کۆبۆتەوە".

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌ردوولا گفتوگۆیانكردوە له‌ باره‌ى به‌دواداچوونى ڕێوشوێنه‌كانى ئاماده‌كارى بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق و فه‌ره‌نسا بۆ هاریكاریكردن له‌پسپۆڕییه‌كانى دادوه‌رى و یاسایی".

مانگی ئایاری ئەمساڵ، ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە دۆخی بەرەنگاربوونەوەی حکومەتی عێراق لەلایەن میلیشیاکان و ئازادییەکان نیگەرانە، فەرەنسا پەرۆشە بۆ ئەو بارودۆخەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێ.

لۆدریان راشیگەیاند، پاریس پشتیوانی لە حکومەت و عێراقییەکان دەکات، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دۆخەکە.



PM:05:31:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت