كاندیدێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: له به‌غداوه كۆتایی به سته‌می سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌هێنین
مرواری محه‌مه‌د
وێستگه نیوز ـ
مرواری محه‌مه‌د، كاندیدی ژماره سێ له بازنه‌ی دووی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌كی حه‌وت خاڵییان ئاماده‌كردوه و له به‌غداوه كۆتایی به‌و سته‌مه ده‌هێنن كه ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵكی هه‌رێمی ده‌كات.
مرواری محه‌مه‌د، به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: وه‌ك كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به‌رنامه‌یه‌كی حه‌وت خاڵی چڕ و پڕیان داناوه بۆ په‌رله‌مانی عیراق، كه هه‌موو چین و توێژه‌كان تیایدا سوودمه‌ند ده‌بن.
وتیشی: "ده‌مانه‌وێت مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان هاوتای كه‌مئه‌ندامانی عیراق بكه‌ین".
ئه‌و ژنه كاندیده‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانمان له په‌رله‌مانی عیراق هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و یاسایانه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و سته‌مه‌ی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له به‌غداوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
بڕیاره 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌نجام بدرێت، په‌رله‌مانیش بڕیاریداوه سێ رۆژ به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
PM:03:01:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت