وەزارەتی‌ کشتوکاڵ هه‌نگاوێك بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ هێلکە ده‌گرێته‌ به‌ر

‌رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی هێلکە دەکرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی‌ نرخی‌ هێلکە لە بازاڕەکان، وەزارەتی‌ کشتوکاڵی‌ عیراق دەستی بە هاوردەکردنی‌ هێلکە كرد.



حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی‌ عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی‌ بەوە کرد: "بەئامانجی دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و جێگیرکردنی نرخەکەی‌ وەزارەت دەستی بە هاوردەکردنی هێلکە كرد".

نایف، روونیشیکردەوە، "بە رەچاوکردنی‌ بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا و بەئامانجی جێگیرکردنی نرخەکەی‌ کە بەجۆرێك بێت بۆ هاوڵاتییان گونجاوبێت، وەزارەت مژدە بە هاوڵاتییان دەدات لەرێگەی یەکێك لە کۆمپانیاکانەوە هێلکە هاوردە دەکات".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم بڕیارە لە لایەکەوە هاوکار دەبێت لە سەقامگیریی نرخەکان و لەلایەکی‌ ترەوە دەبێتە هۆی‌ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.


AM:08:56:22/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت