سوپای عێراق بۆ ئێران: ڕەتیدەکەینەوە خاکمان بەکاربهێنن


وێستگە نیوز_

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق نیگەرانی خۆی بەرامبەر هەڕەشەکان و لێدوانی ئێران لەبارەی بوونی مەترسی لە هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئێران ڕاگەیاند.


لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق ئاشکرایکردووە، پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئێران پەیوەندیی دوو دراوسێی نیەتباشە، لەم ماوەیەی ڕابردووشدا بەرەوپیشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمرۆ 21ی ئەیلوول. سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق سەرسوڕمان و نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر قسەکانی لیوا محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران کە، وتی لە عێراقەوە هێرشدەکرێتە سەر ئێران.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، "عێراق ڕەتیدەکاتەوە خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت، هاوکات دەشڵێت "پێویستە هەمووان زمانی برایەتی و هاوکاریی بەکاربهێنن".


PM:09:37:21/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت