كازمی ده‌ستیپێكرد.. سكاڵایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئورد و خانوبه‌ره‌كانی سویسرا به‌رزده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دادی عێراق سكاڵایه‌ك له ئوردن به‌رزده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كان و یه‌كێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌ش له سویسرا تۆمار ده‌كات تا خانوبه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته كه به‌ناوی عێراقه‌وه‌ن بخرێنه‌وه سه‌ر حكومه‌ت.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایگه‌یاند كه ده‌ستكراوه به تۆماركردنی ئه‌و سكاڵایانه و یه‌كه‌م هه‌نگاویش له ئوردنه‌وه ده‌ستی پێكراوه، چونكه ئه‌و وڵاته زۆرترین پاره‌ی بلۆككراوی تێدایه و به‌غدا داوا ده‌كات كه پاره‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
حه‌نان مونزر نه‌سیف، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی له وه‌زاره‌تی دادی عێراق كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سامانه به‌هه‌ده‌ردراوه‌كانی عێراق ته‌نها پاره‌ی نه‌ختینه ناگڕێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و خانوبه‌ره و خشڵ و زێڕانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له سویسرا هه‌ن و حكومه‌تی عێراق داوا ده‌كات كه بخرێنه‌وه سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت.
PM:09:31:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت