بایدن له مینبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه: ئاماده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبونه‌وه‌كانی خولی 76ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و له به‌شی گفتوگۆی سیاسیی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جۆ بادین، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
وتیشی له چوارچێوه‌ی روپی 5+1 و كاری دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مینبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وتار ده‌دات و وتی "ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ئه‌گه‌ر ئێران هه‌مان هه‌نگاو بنێت".
PM:06:42:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت