به‌وێنه..تاوانێكی قێزه‌ون به‌رامبه‌ر دایك و كچێك له موسڵ كرا
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه تاوانێكی قێزه‌ون به‌رامبه‌ر دایك و كچێك كراوه و هه‌ردووكیان كوژراون.
عه‌قید مازن ئه‌حمه‌دی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به میدیاكانی راگه‌یاند كه تاوانه‌كه له گه‌ڕه‌كی ئینتیسار له به‌شی چه‌پی موسڵ كراوه و له‌به‌رئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ره‌تادان هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و دایك و كچه ئاشكرا نه‌كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایگه‌یاندوه كه هۆكاری تاوانه‌كه و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی تائێستا نادیاره و هێزه ئه‌منییه‌كانیش دوای گه‌مارۆدانی شوێنه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه چڕ كردوه.
PM:05:21:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت