كۆمسیۆن واده‌ی ڕاگرتنی بانگه‌شه‌ی كاندیده‌كانی ئاشكراكرد
بانگەشەی هەڵبژاردن
وێستگە نیوز_
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕایگەیاند، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تا 24 كاتژمێر به‌ر له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێ.
موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن ئەمرۆ 20ی ئەیلوول ئەوەشی راگەیاندووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، ده‌نگده‌ران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و به‌شداریی پڕۆسه‌كه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن ڕوونیکردەوە، هه‌ڵمه‌ته‌كه له نۆی مانگی ته‌مووزی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێكراوه و تا 24 كاتژمێر به‌ر له ده‌نگدانی تایبه‌ت، واتا له حه‌وتی مانگی داهاتوو ڕاده‌گیرێت.
له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا، 25 ملیۆن هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، هه‌روه‌ك 44 هاوپه‌یمانی و 267 حزب كێبه‌ركێی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
PM:04:30:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت