حامید كارزای: تاڵیبان به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه
حامید كارزای
وێستگه نیوز ـ
حامید كارزای، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له گفتوگۆكاندا له سه‌ری رێكه‌وتووه، تا ئێستا جێبه‌جێی نه‌كردووه.
حامید كارزای، به رۆژنامه‌ی (تایمز)ـی به‌ریتانی رایگه‌یاند: "له‌وه‌ته‌ی ده‌ستمان به گفتوگۆ كردووه، ئاماژه‌مان بۆ پره‌نسیپه‌كانی خوێندنی كچان له ئه‌فغانستان كردووه، هه‌روه‌ها به‌شداری گشتگیر له حكومه‌تی تازه به‌وه‌ی جێی ئافره‌تانیشی لێبكرێته‌وه، له هه‌مووی گرنگتریش پارێزگاریكردن و نه‌گۆڕینی ئاڵای ئه‌فغانستان، كه پرسێكی نه‌گۆڕی نیشتمانییه".
به وته‌ی كارزای، له سه‌ره‌تادا تاڵیبان له سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه رێكه‌وتوون و قسه‌ی باشیان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌مانه جێبه‌جێنه‌كراون، وتیشی: "ئێمه پێویستمان به‌و بابه‌تانه هه‌یه كه ده‌وترێن، ئه‌گینا ئه‌فغانستان دووباره له‌گه‌ڵ جیهان داده‌بڕێته‌وه".
وه‌ك كارزای ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌وان ئه‌و ئه‌فغانستانه‌یان ده‌وێت كه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان به ئافره‌ت و پیاو و ته‌واوی پێكهاته‌كانی، هیوای بۆ ده‌خوازن، تاكه رێگه‌ش كه به‌ره‌و پێشیان ببات، حكومه‌تێكی گشتگیر، كه تاڵیبان هێشتا ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
PM:10:02:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت