تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 2515 (دوهەزار و پێنج سەد و پازدە) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 47 (چل و حەوت) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوێنێوە 2515 (دوهەزار و پێنج سەد و پازدە) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 5067 (پێنج هەزار و شەست و حەوت) توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 47 (چل و حەوت) توشبوش بەهۆی پەتاکەوە مردون، هەروەها لەدوێنێوە 57900 (پەنجاو و حەوت هەزار و نۆ سەد) کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە.
PM:04:44:19/09/2021
ئهم بابهته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت