رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له عێراق گه‌یشته 8%
وێستگه نیوزـ
له‌ماوه‌ی نێوان مانگی ئابی ساڵی 2021 بۆ مانگی ئابی رابردووی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له عێراق زیاترله 8% به‌رزبوه‌ته‌وه.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئامارێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان 1.1% زیادی كردوه له‌كاتێكدا مانگی ته‌مموز رێژه‌كه 0.6% بوو.
وتیشی تێكڕای هه‌ڵاوسانی ساڵانه له عێراق زیاتر به‌رزبوه‌ته‌وه و له مانگی ئابی 2020ه‌وه تا مانگی ئابی 2021 رێژه‌كه بۆ 8.1% زیادی كردوه.
له ئاماره‌كه‌دا ورده‌كاریی زیاتر باسكراوه، بۆ نمونه نرخی هه‌ندێك له خۆراك و خواردنه‌وه نا كحولییه‌كان 4.5% به‌رزبوه‌ته‌وه، سه‌وزه 21.7% و میوه 2.3% و نان و گۆشت و دانه‌وێڵه‌ش به رێژه‌ی 0.9% و ماست و په‌نیر و هێلكه 0.5% و ماسی 0.6% و خۆراكه‌كانی دیكه‌ش 0.1% زیادیان كردوه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌وه نرخی به‌شێك له چێشتخانه و هۆتێله‌كان به‌رێژه‌ی 2.6% و نرخی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ 0.1% زیادیان كردوه.
AM:11:02:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت