نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ یه‌كشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 75 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت 27 سەنت دابەزیوە.

ھاوکات بەپێی بۆرسەی بازاری جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

له‌ مانگی ته‌مموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە كه‌ ئێستا له‌و نرخه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.


AM:08:35:19/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو