کوردێک دەکرێت بە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

‌نەدیم زەھاوی

وێستگە نیوز-

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چەند گۆڕانکارییەک لە پێکھاتەی کابینەیدا دەکات ، لەو چوارچێوەیەشدا پۆستی وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە دەدرێت بە کوردێک.

جۆنسۆن جافین ویلیامسۆن، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا لە پۆستەکەی دوورخستۆتەوەو نەدیم زەھاوی بەڕەچەڵەک کوردی لە شوێنەکەی داناوە، کەپێشتر پۆستی وەزیری دابینکردنی ڤاکسینی لە کابینەی حکومەتدا ھەبووە.

نەدیم زەھاوی لە 2ی حوزەیرانی ساڵی 1967 لە بەغداد لەدایکبووە، لە تەمەنی 9 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی کۆچدەکەن بۆ بەریتانیا و لە لەندەن نیشتەجێ دەبن، بڕوانامەی بکالۆریۆسی ئەندازیاری کیمیایی لە زانکۆی لەندەن بەدەستدەھێنێت، لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2017 ش بە ئەندامی  پەرلەمانی ئەو وڵاتە  ھەڵبژێردراوە، لە ساڵی 2018 وەک یاریدەدەری وەزیری وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دیاریکراوە.


PM:02:59:16/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت