نرخی نهوت 75 دۆلاری تێپهڕاند
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشهممه 16ی ئهیلوولی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 64 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
له مانگی تهمموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە كه ئێستا لهو نرخه نزیك بووهتهوه.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
AM:08:20:16/09/2021
ئهم بابهته 1388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت