ئایا کچانی لوبنان بەدروشمی "بمخوازە بەبێ مارەیی" خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە؟

‌ئەو وێنەیەی زۆرترین هاوبەشی پێکراوە


وێستگەنیوز-

ماوەی چەند رۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان وێنەی ژمارەیەک لە کچانی لوبنان بڵاودەکرێتەوە کە بەئاڵای وڵاتەکەیانەوە لەسەر شەقامن و وابڵاوکرایەوە کە ئەوان بە دروشمی "بمخوازە بەبێ مارەیی" خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچونەکان لەچەند هەفتەی رابردودا هیچ خۆپیشاندانێکی لەو شێوەیە لە لوبنان نەکراوە و مێژووی وێنەکانیش بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچونەکان ئەو وێنانەی بەناوی خۆپیشاندانی (بمخوازە بەبێ مارەیی) بڵاوکراونەتەوە، وێنەی خۆپیشاندانی دانیشتوانی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنانن کە 21ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 کچانی ئەو وڵاتە بۆ باشترکردنی دۆخی وڵاتەکەیان و روخاندنی سیستەمی سیاسی لوبنان هاتنەسەر شەقام.
 
 جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام 


لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەو وێنانە وابڵاوکراوەتەوە کە کچانی لوبنان بەهۆی خراپی دۆخی گوزەرانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و ئامادەن بەبێ مارەیی شوو بکەن.

بەڵام کاتێک لەرێگەی ئاژانسی Getty Images گەڕان بۆ ئەو وێنانە دەکرێت، دەردەکەوێت ئەو وێنانە هیچ پەیوەندییەکی بەپرسی خۆپیشاندان بۆ شوکردن بەبێ مارەییەوە نیە و مێژووی وێنەکان بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە کە لەخۆپیشاندانێکی هاوڵاتیانی لوبنان دژی خراپی دۆخی ژیانیان گیراون.





PM:09:51:02/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو