مامۆستایەکی ئاینى: هاوسەرگیری کاتی تاوان نیه
وێستگه نیوز-
مامۆستایەکی فیقهی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزهەر رایدهگهیهنێت، هاوسەرگیری کاتی ناسراو بە (پارت تایم) هاوشێوەی هاوسەرگیری موتعە (سیغە) نییە و "ناتوانم بە تاوانی دابنێم."
ئەحمەد کەریمە، شەرعناس و مامۆستای فیقهی بەراوردکاری لە زانکۆی ئەزهەر لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، مەرجەکانی هاوسەرگیری لە شەریعەتی ئیسلامیدا بریتییە لە رەزامەندبوونی هەردوولا بە ئامادەبوونی شاهید و دانانی بڕێک لە مارەیی، هەر هاوسەرگیرییەک ئەم مەرجانەی تێدابوو بە هاوسەرگیری شەرعی دادەنرێت و هەموو مافەکان بۆ هەردوولا دەستەبەردەکات لە میراتگرتن و پێکەوەژیان و چێژ لە یەکتربینین.
ئهوهشى خستهڕوو، ئەگەر ژنێک رازی بوو ببێتە هاوسەری دووەمی پیاوێک و دەستبەرداری مافی دابینکردنی شوێنی حەوانەوە و شەومانەوەی بوو ئەوا هاوسەرگیرییەکەیان دروستە.
ئەحمەد کەریمە وتیشى، نابێت ئەم دۆخە گشتاندنی بۆ بکرێت، چونکە هەموو خێزانێک ئەم دۆخەی پێ قبوڵناکرێت.
دوپاتیشیكردهوه، "ناتوانم هاوسەرگیری پارت تایم بە تاوان دابنێم و قەدەغەی بکەم، هەتا هاوسەرگیرییەکە مەرجە شەرعییەکانی تێدابێت، ئەمەش هاوسەرگیری سیغە نییە."
دهشڵێت، هاوسەرگیری سیغە ماوەی کاتەکەی لە کاتی مارەکردنەکەدا دیاریدەکات بۆماوەی مانگێک یان دوو مانگێک بێت، ئەوکات ئەمە هاوسەرگیرییەکی دانەمەزراوە.
لە ماوەی رابردوودا جگە لە هاوسەرگیری باو لەناو کۆمەڵگە موسڵمانەکاندا، لەناو موسڵمانانی شیعە مەزهەب جۆرێکی دیکە لە هاوسەرگیری کاتییان هەیە کە بە موتعە یان سیغە ناسراوە.
PM:04:09:22/08/2021
ئهم بابهته 8824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت