ئه‌و منداڵه‌ی ددانی به‌هه‌ر شوێنێكی جه‌سته‌ی بگات، ده‌یخوات
منداڵە میسرییەکە
وێستگه نیوزـ
منداڵێكی میسری به‌ناوی ئیبراهیم محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 15 ساڵه و به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت كه وای لێده‌كات ددانه‌كانی به هه‌ر شوێنێكی جه‌سته‌ی بگات، گازی لێ بگرێت و بیخوات.
دایك و باوكی ئیبراهیم كه له ناوچه‌ی پردی سویس له خۆرهه‌ڵاتی قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌ژین، ده‌گێڕنه‌وه كه كوڕه‌كه‌یان له ته‌مه‌نی 6 مانگییه‌وه كه‌وتوه‌ته جوڵه به‌ڵام به قورسی جوڵه‌ی كردوه، له‌وكاته‌وه چه‌ند ره‌فتارێكی نامۆی تێدا ده‌ركه‌وتوه و دره‌نگیش هاتوه‌ته گۆ و قسه‌ی كردوه.
پزیشكه‌كان هۆكاره‌كه‌یان بۆ كه‌میی كالیسیۆم له له‌شیدا گه‌ڕاندوه‌ته‌وه و تا ته‌مه‌نیشی بووه به ساڵێك هیچ باش نه‌بووه و هه‌روه‌ك خۆی بووه.
باوكی ئیبراهیمی بردوه‌ته لای پزیشكێكی دیكه، كه پزیشكه‌كه پشكنینی بۆ كردوه ته‌ماشای كردوه كه ئه‌م منداڵه ئه‌وه‌نده كالیسۆمی زۆره، توشی به‌ردی گورچیله‌ی كردوه، باوكه‌كه منداڵه‌كه‌ی بۆ پزیشكی مێشك و ده‌مار بردوه‌و هه‌ندێكیان وتویانه ئیفلیجیی مێشكی هه‌یه، دواتریش وا ده‌رنه‌چوه و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی نه‌بووه، ده‌ریشكه‌وتوه كه منداڵه‌كه ده‌رمانێكی زۆری به هه‌ڵه دراوه‌تێ كه پێویستی پێ نه‌بووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا دایك و باوكه‌كه دوو منداڵی دیكه‌یان بووه، یه‌كێكیان ساغ و ته‌ندروسته و هیچی نییه، ئه‌وی دیكه به‌ناوی یونس كه ئێستا ته‌مه‌نی 3 ساڵه هه‌مان حاڵه‌ت و نه‌خۆشیی ئیبراهیمی برا گه‌وره‌كه‌ی هه‌یه، دواجار پزیشكێك نه‌خۆشییه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه پێی ده‌وترێت "لۆشین هان" ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌وه‌یه كه گورچیله له‌كار ده‌كه‌وێت و واش ده‌كات كه كه‌سی توشبو ده‌می به هه‌ر كوێی جه‌سته‌ی خۆی بگات، گازی لێ بگرێت و بیخوات، بۆیه ئیبراهیم و یونس ده‌م و ددانیان به گۆشتی هه‌ر كوێیه‌كی جه‌سته‌یان گه‌یشتنبێت گازیان لێ گرتوه و خواردویانه.
پزیشكه‌كه به دایك و باوكی ئه‌و دوو كوڕه‌ی وتوه كه چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه له میسر نییه و ته‌نها له ئه‌مریكا یان ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری ده‌كرێت، له‌وكاته‌شه‌وه دایكیان چاودێریان ده‌كات و هه‌ركات ده‌م بۆ جه‌سته‌ی خۆیان به‌رن ناهێڵێت و رێگریان لێده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دووانه چه‌ندین جار گۆشتی جه‌سته‌ی خۆیان خواردوه.
PM:11:13:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 14100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت