له دوو وێنه‌دا جیاوازیی نێوان سییه‌كانی كه‌سی كوتراو و نه‌كوتراو به ڤاكسین ببینه
توشبو کوتراو بە ڤاکیسن-توشبو کە ڤاکسینی وەرنەگرتوە
وێستگه نیوزـ
وێنە تیشکییەکان تایبه‌تن به دوو كه‌س كه هه‌ردوكیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆرنا بوون، به‌ڵام یه‌كێكیان ڤاكسینی وه‌رگرتوه‌و ئه‌وی دیكه وه‌ری نه‌گرتووه.
وێنه‌كان دەریدەخەن کە سییەکانی ئەو کەسەی نەکوتراوە بە ڤاکسین کاتێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە بەتەواوی سپی بووە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە به‌تەواوی دایپۆشیوە، لە کاتێکدا وێنەکانی سییەکانی ئەو کەسەی کوتراوە کەمتر سپی بووە.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
غەسان کەمال، پزیشکێکی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانییه و نیشته‌جێی ئه‌مریكایه، ئه‌و پزیشكه وێنەكانی هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت هەوا به سییه‌كانی ئەو کەسەدا كه خۆی نەکوتاوە بە زەحمەت پێیدا تێپەڕ دەبێت، لە کاتێکدا دووەمیان بە ئاسانی هەوا دەچێتە ناوییەوە ئەگەرچی توشی ڤایرۆسەکەش بووە.
غەسان کەمال لە نەخۆشخانەیەکی میسۆریی ئه‌مریكا بەڕێوەبەری یەکەی چاودێری چڕە و رونیكردوه‌ته‌وه " زۆرجار کە نیشانەکانی توشبون بە کۆرۆنا توند دەبن هۆکاری ئەوەیە کە سییەکان توشی هەوکردن دەبن و پڕ دەبن لە شلە، کاتێک ژووری هەوا پڕ دەبێت لە شلە، ناتوانن ئۆکسجینی زیاتر هەڵمژن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبونی کۆکە و هەناسەبڕکێ.
PM:06:38:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 5420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت