سەرۆکی پەرلەمان بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
وێستگه نیوز-
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەشداری لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاندووه، لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە 5ى ئابى 2021، بەشداری لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
وابڕیاره مه‌راسیمه‌كه رۆژى پێنجشه‌ممه 5ى ئابى 2021 به‌ڕێوه بچێت، به ئاماده‌بوونى شاندێكى هه‌رێم و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى ئێران تێیدا به‌شدارده‌بن.
PM:01:22:03/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت