سەرۆک کۆماری ئێران: سەردەمی توندڕەوی بەسەر چووە

‌حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، حکومەتەکەی لەماوەی 8 ساڵی تەمەنیدا هەمیشە پشتیوانی جێبەجێکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ و بونیادنەرانە بووە و ئێستاش باوەڕیانوایە سەردەمی "توندڕەوی" بەسەر چووە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومییەکانی وڵاتەکەی کۆبوەوەو باسی لەوەشکرد، ئەو باوەڕەی ساڵی 2013 بەهۆیەوە دەستیان بە کارکردن کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی وڵات، ئێستاش هەمان بۆچوونیان هەیە کە دەبێت پشتیوانی  جێبەجێکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ و بونیادنەرانە بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ و دوای ئەزموونی 8 ساڵ حکومڕانی دوپاتی دەکەنەوە کە لەپەیوەندییەکانی دەرەوە و ناوەوەی وڵاتدا دەبێت هاوسەنگی هەبێت، بەپێچەوانەوە بە توندڕەوی ناگەین بەهیچ ئەنجامێک، لەسەر ئەو بنەمایەش حکومەت هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خستەگەڕ بۆ هەڵگرتنی ئەو سزا نێودەوڵەتیانەی بەسەر گەلی ئێراندا سەپێنرابوون ئەوەش کارێکی ئاسان نەبوو".

حەسەن رۆحانی وتیشی، "ئەو ئەرکەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە و شاندی دانوستانکاری ئۆتۆنۆمی ئەنجامیاندا کارێکی ئاسان نەبووە و هەندێک لایەن پێیانوابوو هیچ ئەنجامێکی نابێت، بەڵام بەکرداری ئەنجامەکانی دەرکەوت".

رۆژی پێنجشەممە (5ی تەمموز) ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەستبەکاردەبێت.


PM:11:48:02/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 5056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو