فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به روداوێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند كه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی به روداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه حه‌سه‌ن كامل محه‌مه‌د خه‌شخه‌شی له روداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاشكراشیكردووه كه خه‌شخه‌شی فه‌رمانده‌ی لیوای 9ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ناحه‌ی شوملی سه‌ربه خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای بابل له‌كاتی چونه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كه‌ی له پارێزگای دیاله توشی روداوێكی هاتوچۆ بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:02:50:02/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت