نرخی بتكۆین به‌رزبوه‌وه‌

‌دراوی بتکۆین

وێستگه‌ نیوز ـ
جۆناسان چیزمان بەڕێوه‌بەری فرۆشتنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین و ئەو جموجوڵەی لە بازاڕەکاندا دروستبووە بە هۆی ئەو پاڵپشتە داراییەوە دێت کە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە دەکرێت. دەشڵێت، "بە دڵنیایەوە پێویستی بە سەقامگیریەکی تەواوە".



بەراورد بە مانگی ئایار، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئاڵوگۆڕکردن بە دراوی بتکۆین بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزترین نرخی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەجۆرێک نرخی یەک بتکۆین گەیشتە 43 هەزار و 390 دۆلار.

لەماوەی رابردوودا، دراوی بتکۆینی ئەلیکترۆنی زیاتر له چوار هەفتە رووبەڕووی داڕمانێکی گەورە بووەوە، بەڵام دواتر قەرەبووی ئەو زیانە گەورەیەی کردەوە.

چاودێرانی بازاری دراوی ئەلیکترۆنی ئاماژەیان بەوەداوە، گەیشتنی نرخی بتکۆین بۆ 40 هەزار دۆلار قۆناغێکی گرنگە بۆ دراوی ئەلیکترۆنی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، دوای ئەوەی رۆژنامەی CITY.A.M بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەمازۆن رەزامەندی دەربڕیوە لە کۆتایی ئەمساڵدا مامەڵەکانی بە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆینەوە بکات، نرخی ئەو دراوە بەڕێژەی 14.5% بەرزبووەوە و بەمەش نرخی یەک بتکۆین 38 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لەلایەن رۆژنامە بەریتانییەکەوە نرخی یەک بتکۆین بە رێژەی 14.5% بەرزبووەوە بەمەش بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە نرخی یەک دراو گەیشتە نزیکەی 39 هەزار و 800 دۆلار ئەمریکی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر لە زاری وتەبێژی کۆمپانیای ئەمازۆنەوە بڵاویکردەوە، "ئەو پێشبینییانەی لەبارەی پلانی کۆمپانیاکەمانەوە بۆ مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆینەوە دورن لە راستیەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان ئەو شێوازە بدۆزنەوە کە چۆن ئەو لایەن و کەسانە بەم شێوەیە بازاڕکردن بە ئەمازۆنەوەدەکەن و بەکاری دەهێنن بۆ مەبەستەکانی خۆیان.

بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لە نێویشیاندا بتکۆین لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیهانەوە رووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر روو لەبەکارهێنانی بکەن.


PM:02:01:02/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 3060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت