سەرۆکی نوێی ئێران پێشوازی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکات
ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری نوێی ئێران
وێستگەنیوز _
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی پێشوازیی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکات لە ناوچەکەدا کە لە نێوان وڵاتانی (عێراق، ئوردن، میسر) پێکدەهێنرێت.
دەزگە و ئاژانسی ئیرنای ئێران، لە زاری وتەبێژی وهزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، سەعید خەتیب زادە، ئەوەی خستەڕوو "کە وڵاتەکەی پێشوازیی لە پرۆژەی شامی نوێ دەکات لە ناوچەکەدا کە لە نێوان وڵاتانی (عێراق، ئوردن، میسر) پێکدەهێنرێت کە هاوپەیمانیەکی ( ئابوریی - وزە ـ ستراتیژیەت) بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکەیە".
پرۆژەی شامی نوێ ماوەی ساڵێکە کاری بۆ دەکرێت و کۆتا کۆبوونەوەی سەرکردەی هەرسێ وڵات لە 26حوزەیرانی 2021لە بهغداد بەڕێوەچوو لە نێوان ( کازمی و شا عهبدوڵا و سیسی).
بەپێی کاردانەوەکانی پاش لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەم هەنگاوەی ئێران بە گۆڕانکاریی جۆری وەسفدەکرێت لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر ناوچەکە و بە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی نوێی ئیبراهیم رهئیسی هەژمار دەکرێت بۆ کرانەوەی ئێران بۆ دایەلۆگی نوێ.
ھەندێک لە شرۆڤەکارانی سیاسیش، بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشارە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کە بوونەتە هۆی نائارامی سیاسیی و ئابوریی لە ئێراندا و بەردەوامی فشارە ئابورییەکان کە زیاتر پێگەی ئابوریی ئەو وڵاتە لاواز دەکات دەبینن، کە ھاوکات توانای دابین نەکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی (ئاو و وزەی کارەبایی) لێکەوتۆتەوە.
PM:11:18:01/08/2021
ئهم بابهته 2388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت