له‌سه‌ر دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی سزای 33 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌رپرسێكی پێشووی بانكێكدا سه‌پێندرا
وێستگە نیوز-
دادگای تاوانه‌كان له پارێزگای میسانی باشوری عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی كشتوكاڵیی له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك سزادا و كۆی سزاكانی گه‌یشته 33 ساڵ.
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی كشتوكاڵی له پارێزگای میسان تۆمه‌تباره به ساخته‌كردن و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌درانی سامانی گشتی و له‌سه‌ر چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی جیا دادگای تاوانه‌كانی میسان سزای جۆراوجۆری به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و كۆی ساڵانی سزادانی گه‌یشتوه‌ته 33 ساڵ.
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد ئاشكراشیكردوه كه هه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كچه ژمێریارێكی بانكه‌كه‌ش به 30 ساڵ زیندانی سزادراوه و جگه‌له فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆی پابه‌ندیش كراوه كه 996 ملیۆن دینار بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.
PM:03:46:01/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت